بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە کاتی ناردنی بودجەی ئەمساڵ وساڵی داهاتووی بۆپەرلەمان دیاریکرد.
هەروەها ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەگەر بارودۆخی یاسایی گونجاوبێت بەشێوەیەک دەسەڵاتی جێبەجێکار بتوانێت
پڕۆژەی یاسایی پێشکەش بکات ئەوا دەکرێت بودجەی ساڵی 2022 پێشکەش بکرێت وپاش ئەویش دەستبکرێت بە پڕۆژەیاسای ساڵی 2023 لەمانگی تشرینی یەکەمی دهاتوو بەمەرجێک بودجەی یەکەم ڕاستاندنی بۆبکرێت پێش تەواوبوونی وەرزی دارایی لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی
2022 .
وتیشی کە لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو یاسای بوودجەی ساڵی 2022 پێشکەش دەکرێت تاکوساڵی 2023 ئەویش بەپێی یاسای دارایی فیدڕاڵی ژمارە 6 ی ساڵی 2019 ی هەموارکراو.