وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەک پێکدێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوێکی کاتی تاقیکردنەوەکاندا

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 18:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"عەلی حەمید ئەلدلێمی " وەزیری پەروەردە، رێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئەو رووداوەی قوتابیەک بەناوی "محەممەد جەلال" لە کاتی تاقیکردنەوە وزارییەکان بۆ قۆناغی سەرەتایی تووشی بووە.
     وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەلدلێمی" ئەمڕۆ پێشوازی لە قوتابی" محەمەد جەلال " کردووە، کە یەکێکە لە خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتای لە قوتابخانەی "ئەلنەخیلی"لە پەروەردەی دووەمی رەسافە ، تاوەکو بارودۆخی ئەو ڕووداوە دەربخات کە لە ماوەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی خوێندنی سەرەتاییدا روویدا ، کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و بەڕێوەبەری هاوبەشی چاودێری پەروەردەیی لە رەسافەی دووەم بەرێوەچوو .
      راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە ، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیر راستەوخۆ و بەئامادەبوونی دایك و باوكی قوتابیەکە گوێی لە وردەكارییەكانی رووداوەكە و راستییەكانی گرتوە ، هەروەها دەرفەتی داوەتە رێكخەرانی تاقیكردنەوەكان بۆ روونكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە كاریگەرییان لەسەر سروشتی قوتابیەکە هەبووە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا. 
    ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە ئەلدلێمی وتویەتی "بەرپرسیارێتی پەروەردەکار ئەوەیە کە ئاگاداری قوتابیەکەی بێت و بیباتە دۆخی سەلامەتی،ئامانجی کاری پەروەردەکاران لە تێپەڕاندنی ئاستەنگ و سەختییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوە نەک ئاڵۆزکردنی.
    ھەروەک وەزیر لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕێنمایی کردوە کە لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە، بە مەرجێک ئەرکەکانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا تەواو بکات. 
     راگەیەندراوەکە ئاشکراشیکردوە کە قوتابی " محەمەد جەلال" توانیویەتی بە جیاوازی زۆر لە قوتابخانەی سەرەتایی دەربچێت، و لە ئەنجامی ئەوسەرکەوتنەدا،سەرپەرشتیارەکەی داواکارییەکی پێشکەش بە وەزیر کردووە بە مەبەستی ئەوەی ڕازی بێت بە بەخشینی لە تێکڕای مەرجی وەرگرتن.
    لەبەرامبەردا وەزیر هیوای خۆشگوزەرانی بۆ خوێندکارەکە خواست ھەروھا خوازیار ئەوە بوو لە کارایی بەردەوام بێت لە پیشە زانستییەکانی.