لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو دوێنێ سێ شەممە عێراق 5772بیانی دیپۆرتی وڵاتەکانی کردونەتەوە

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 18:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA-ئامینە ئەلسەلامی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دیپۆرتکردنەوەی ٥ هەزار و ٧٧٢ بیانی ڕاگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان لە خاکی عێراق پێشێلکردووە.
     عەقیدی مافپەروەر"موھەننەد شەهید خەتار" بەڕێوەبەری بەشی دەرچون لە وەزارەتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ژمارەی ئەو بیانیانەی کە دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراون بۆ ساڵی 2022 تا دوێنێ سێشەممە، 5772 کەس بونە کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی جۆراوجۆری بیانین. 
     ئەو بەرپرسە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەو ڕێكارانەی كە بەرامبەر سەرپێچیكاران پەیڕەو دەكرێن، غەرامەكردن و دواخستن بەپێی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەكانی ژمارە 76ی ساڵی 2017، كە بڕەكەی 500 هەزار دیناری عێراقییە.
     "خەتار" روونیشیکردەوە " کە لەسەر رێنمایی وەزیری ناوخۆ کەمترین غەرامە بۆ سەرپێچیکارانی بیانی و دەستگیرکراوان ریتی یە لە بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی، بۆ ئاسانکاری لە دیپۆرتکردنیان و تاوەکو زۆرترین ژمارەی ئەوانەی کە دەیانەوێ بەنایاسایی بمێننەوە دیپۆرتی وەڵاتەکانیان بکرێنەوە .