چوارچێوەی هەماهەنگی: لە پێکهێنانی حکومەتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبینەوە

سیاسی
  • 29-06-2022, 17:54
  • +A -A

    بەغدا - INA - وسام ئەلمەلا
     ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی كردەوە كە شەقامی عێراق چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە، هاوكات ئاماژە بە كراوەیی خۆی دەكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەنێو سەربەخۆكاندا.
     "ئیبتیسام ئەلھیلالی " نوێنەری رەوتی بەرهەمی نیشتمانی سەر بە هاوپەیمانیەتی چوارچێوەی هەماهەنگی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامن و کراوەن بۆ هەموو کوتلەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوپەیمانی سەروەری و هاوپەیمانی عەزم و سەربەخۆکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت بەرێوەدەچێت . 
     ھەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئاڵنگاری گەورە ڕووبەڕووی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی کوتلەی سەدری.
    جەختیکردەوە کە "چوارچێوەکە بەرپرسیارێتی پێکهێنانی حکومەتی لە ئەستۆ گرتووە و دانوستانی لەگەڵ هەموو کوتلەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە ئەستۆ گرتووە.
     وە لە درێژەی قسەکانیدا "ئیبتیسام ئەلھیلالی " وتی، "شەقامی عێراق چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە چوارچێوەکە دەکات، وە ھاوپەیمانیەتی چوار چێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بۆ سەربەخۆکان، بە جۆرێک کاندیدی سەرۆک وەزیران کەسایەتییەکی سەربەخۆ و کارامەبێت کە توانای بەڕێوەبردنی عێراقی ھەبێت و وڵات لەو قەیرانانەی کە پێیدا تێدەپەڕێت دەربھێنێت.