بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ میکانیزمی ئەو ناوچانەی ڕاگەیاند کە پلانی کشتوکاڵی دەیانگرێتەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووبەری پلانی هاوینە بە بڕی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆنم کەمیکردووە.
"هادی هاشم " وتەبێژی وەزیری كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند" عێراق خاوەنی زیاتر لە 25 ملیۆن دۆنم زەوی كشتوكاڵییە، ئەگەر فاكتەرەكانی بەرهەمهێنان لەبەردەستدا بن، کە سەرەكیترینیان ئاوی زۆرە .
ئاماژهی بهوهشدا، "هۆكاری سهرهكی له پشت كهمبوونهوهی ناوچه كشتوكاڵییهكان سهرچاوهكانی ئاوهوه لهسهر بنهمای كهمی ئاو و كۆكردنهوهی ئاوی بهردهسته" ھەروەک ئاماژهی بهوهدا كه "سهرجهم پلانه كشتوكاڵییهکانی سالانەی وهزارهت لهسهر بنەمای ئاوی بەردەستە.
ئاشکراشیکرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هاوینەی دوو ملیۆن و 800 دۆنمی خستەڕوو، هەروەها کەمکرایەوە بۆ یەک ملیۆن و 700 دۆنم، لەسەر داوای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، بەپێی ئەو پشکەی ئاوی لەبەردەستدایە بۆ چاندنی بەرھەمی هاوینە.
ڕوونیشی كردەوە، "كەمبوونەوەی ناوچە كشتوكاڵیەكان بە شێوەیەكی سەرەكی كاریگەری لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی هەیە، و بەمەش ڕێژەی بەدەستهێنانی بەروبومەكان كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لە كەمبوونەوەی ناوچە سەوزەكان، کە كاریگەری لەسەر ژینگە هەیە بە جێهێشتنی ناوچەكان بە بێ بەرهەم و رووبەرووبونەوەی خۆڵبارین و بیابانبوونی ئەم ناوچانە.
جەختیشی كردەوە، "وەزارەتی كشتوكاڵ بە پەرۆشە بۆ خستنەڕووی پلانی كشتوكاڵی كە گونجاو بێت بۆ بەدیهێنانی خۆبژێوی لە بەروبومەكان و باشتركردنی ئاستی ژینگە و كەش وهەوا كە لەگەڵ عێراقدا بگونجێت، هەروەها ئاوی هەردوو رووبارەكە، کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وڵاتێک کە دوو ڕووبار تێیدا تێدەپەڕن، نابێت لەم ئاستەدا بێت.
راشیگەیاند "کە وەزارەت چەندین جار داوای لە حکومەت کردووە ئاستی دانوستانەکان بەرز بکاتەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی خوازراو لەلایەن لایەنەکانی تورکیا و ئێرانەوە، بۆ بەدەستهێنانی پشکی ئاوی عێراق کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کە گەرەنتی پشکی ئاوی وڵاتان دەکەن.