بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 9 کۆنتێنەری بە پێشێلکردنی مەرج و کۆنترۆڵی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسری باکووری ڕاگەیاند.
"عەلاالدین ئەلقیسی" وتەبێژی دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند،"لە بەندەری ئوم قەسر توانرا دەست بەسەر ٩ کۆنتێنەردا بگرێت کە پێچەوانەی مەرج و رێساکان هاوردەکرابوون.
ئاماژهی بهوهشكرد، "لهڕێگهی پشكنین و وردبینییهوە دەست بەسەر کۆنتێنەرێک(ماتۆڕسكیل) و سێ کۆنتێنەر(تامی نێرگلە)وکۆنتێنەرێک (پێداویستی پزیشكی) و کۆنتێنەرێک (كارگهی بهرههمهێنانی شوشهی ) و کۆنتێنەرێکی تریش لە (ماددەی جۆراوجۆر) داگیرا .
ھەروەک ئاماژهی بهوهشدا كه کەل و پەلی دەستبەر داگیراوە ، رهوانهی بنكهی پۆلیسی گومرگ كراوه بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی .