بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی بەقاچاخی وەرگیراوی نەوتی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لە كاتێكدا ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بە قەیرانی سووتەمەنی لە بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكان بهێنرێت.
وتەبێژی وەزارەتەكە لیوا خالید ئەلموحەننا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : دوایین قۆناغ لە بەغدا و هەندێك پارێزگا قەیرانی سووتەمەنی هەبووە چونكە هەندێك كەس وەرگیراوی نەوتیان بە قاچاخ بردووە بۆ هەرێمی كوردستان، وە وەزارەتی نەوتی عێراقیش بە قاچاخ گەیاندووە ناوخۆ ڕۆڵێكی سەرەكی و بەرچاوی هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی قاچاخچێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ خاڵەكانی پشكنین لە ناوچەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و ئاماژەی بەوەدا : كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی دەركرد بۆ بەشداریكردنی سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكان لە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت و هەماهەنگی لە نێوان پێكهاتەكان و یەكەكاندا بەردەوامە.
ئاماژەی بە وە شكرد : هەڵمەتێكی گەورە هەیە بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی سووتەمەنی یان بەرهەمە نەوتییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەشكرد : لە رۆژانی داهاتوودا كۆتایی بە كەمی سووتەمەنی لە بەغدا و هەندێك پارێزگا دێت.
ئەلموحەننا لە درێژەی قسەكانیدا وتی : نزیكەی ڕۆژانە چالاكییەكان لە پێكهاتە جیاوازەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و دەزگای هەواڵگری و هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا هەیە، سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی ئەو شوێنانەی كە بۆ قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت دیاریكراون، هەروەها هەندێك وێستگەی سەرپێچیكار.
ئاماژەی بەوەشكرد : خاوەن بەنزینخانەكان هەندێك بڕە سووتەمەنی هەڵدەگرن بە مەبەستی دزەكردنی و فرۆشتنی لە بازاڕی ڕەشدا و جەختیشیكردەوە : كە زۆرێك لەو وێستگەیانە دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی گەورەیەك ژمارەی تانكەرەكان بە هەمان شێوە.