فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕێنمایییەك بۆ سەرجەم بازگە گەورە و لاوەكییەكان دەردەكات

ئەمنی
  • 29-06-2022, 14:31
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رێنمایی بۆ سەرجەم بازگە گەورە و لاوەكییەكان دەركرد.
    میدیاكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە ئامانجی كەمكردنەوەی گەردنی تەنگ لە دەروازەكانی پایتەخت و بەغدا و بازگە لاوەكییەكان، هەروەها بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی ئازارەكانی هاووڵاتیان لە ماوەی ئەو كاتژمێری پەلەقاژەی بەیانیان و لە كۆتایی دەوامی فەرمی بۆ فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەت، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا فەریق روكن ئەحمەد سەلیم  بە زۆرترین توانا لە ماوەی (24) كاتژمێردا كاردەكەن و سەرجەم هێڵەكانی بازگە لەو ماوەیەدا دەكەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا جەختی لەسەر ڕەچاوكردنی پشكنین و وردبینی بەپێی داتابەیسەكە كردەوە لەڕێگەی حاسیبەی داواكراوەوە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر بوونی ویلەكانی سۆنار و كەوانەیی سۆناری (سمیس) و (K9) مەفرەزە لە سەرجەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی پایتەخت لە بەغدا.