بارزانی: پەیوەندیمان لەگەڵ كازمی هەیە سەبارەت بە هێرشە دووبارەبووەكانی سەر هه‌رێم

سیاسی
  • 29-06-2022, 13:33
  • +A -A

    هەولێر – INA  
    ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی كردەوە كە پەیوەندی هەمیشەیی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران هەیە سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی سەر هەرێم، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بڕیارێكی نوێ دراوە بۆ قەتیسكردنی چەك.
    بارزانی لەلێدوانێكدا بۆ ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن : لەنێویاندا ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ پێشانگای تەكنەلۆجیای هایتكس رایگەیاند : خۆشحاڵین بە سەردانی پێشانگاكە، وەك ئەوەی لە ئامادەبوونی ئەمانە بینیم و گەنجانی داهێنەر بابەتی هیوایە سەبارەت بە داهاتووی وڵات و تواناكانی گەنجەكانمان بە ڕەخساندنی دەرفەتەكان كار بۆ خۆیان و بۆ ئەوانی دیكەش بكەن، ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی پێویست بێت دەیكات بۆ پشتگیریكردنیان و زۆرمان هەیە بەرنامەكان بۆ پشتگیریكردنی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی كار.
    لەبارەی هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییە بۆ سەر هەرێم بارزانی روونیكردەوە : لە پەیوەندیداین لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە پێویستی كۆتاییهێنان بەم هێرشانە و ئاماژەی بەوەدا : كە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بریتین لە كەمكردنەوەی ناوچەكانی بۆشایی ئاسایش و بڕیارەكە دەركرا بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش، بەڵام حكومەتی فیدراڵی هێشتا ئەركەكانی خۆی جێبەجێ نەكردووە، هەرچەندە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی لە حكومەتی فیدراڵی كۆبووینەوە، كە تەواوبوونی ڕێكارەكان لەلایەن خۆیانەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی فیدراڵی بودجەی پڕۆژەكەی نەدا.
    بارزانی هیوای خۆی دەربڕی بۆ بەدیهێنانی ئەمە، چونكە پڕكردنەوەی بۆشاییەكە یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆ ڕێگریكردن لە تیرۆریستان و دەرچووان لە بەكارهێنانی ئەو ناوچانە بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان و دانیشتوانی ناوچەكە.
    سەبارەت بە كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی سەڵاحەدین بە دەستی خوێندكارێكی دەركراو و جەختی كردەوە : ئەوەی ڕوویدا كارەساتێكی دڵتەزێن بوو، وە زۆر دڵتەنگ بووم بە لەدەستدانی ئەو دوو پرۆفیسۆرە ڕێزدارە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە  ئەوەی ڕوویدا زیانێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان، بە تایبەت بۆ كەرتی خوێندنی باڵا و دەبێت كۆتایی بەم جۆرە تاوانە بەدبەختانە بهێنرێت.
    جەختیشیكردەوە : ئەوەی دەكرێت ئەنجامی دەدەین، هەروەها وەزیری ناوخۆم ئاگادار كردۆتەوە لە پێویستی خێراكردنی ڕێكخستنی مۆڵەتدان بە چەك بە شێوەی ئەلیكترۆنی، هیوای خۆی دەربڕی كە ئەمە تا كۆتایی ئەمساڵ بەدیبهێنرێت بۆ سنوورداركردنی چەكی مۆڵەتپێدراو لە دەستی حكومەت و لێپرسینەوە لەو كەسانە بكەن كە بەبێ مۆڵەت چەك هەڵدەگرن.