نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژەی هاندانی كرداری ئاووهەوا لە عێراق دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 13:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی پڕۆژی كاری ئاو و هەوای هاندانی لەعێراق راگەیاند.
    پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت: بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان بە هاوبەشی لەگەڵ كەنەدا و بەریتانیا و بە ئامادەبوونی وەزیری ژینگە، دەستپێكردنی پرۆژەی كاری ئاو و هەوای لە عێراق رایگەیاند.
    هاوكات نوێنەری بەرنامەكە زینە عەلی ئەحمەد لەوتارێكدا لەكاتی دەستپێكردنی پڕۆژەكەدا تەئكیدیكردەوە: پرۆژەكە پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەكان دەكات بۆ خۆگونجاندن و كەمكردنەوەی گۆڕانی كەش و هەوا و یارمەتی حكومەتی عێراق دەدات كە پابەندی پەیماننامەی پاریس بێت,و وتیشی: ماوەی پرۆژەكە دوو ساڵە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرنجی سەرەكی پرۆژەكە ئامادەكاری بۆ وشكەساڵی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو و وزەی نوێ دەبێت، ئەو سێ بوارەی كە عێراق دەخاتە مەترسیەكی گەورەی ژینگەییەوە.