سكرتاریەتی گشتی كاركردن بۆ پێدانی رۆڵ بەژنان لەستراتیژی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 12:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرمانگەی تواناسازی ژنان لە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژنان زیاتر زیانمەندن لە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوادا، و هاوكات ئاماژەی بە تەركیزێكی تایبەت بەڕۆڵی ژنان بۆ پاراستنی ژینگە لەستراتیژی نیشتمانی بۆ ساڵانی 2023-2030 كرد.
    لە كۆنگرەی تایبەت بە ( ژینگە و گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر بەرنامەی یەكسانی و تواناسازیی ژنان لە عێراق )  كە بەهاوكاری وەزارەتی ژینگە بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، یوسرا كەریم بەڕێوبەری فەرمانگەكە لە وتارێكیدا رایگەیاند: قەیرانی كەش و هەوای جیهانی یەكێكە لە گرنگترین ئەو تەحەدایانەی كە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، ئەمەش كاریگەری مرۆیی وێرانكەر و چڕتر كردووە لە وڵاتانی گەشەسەندوو بەتایبەتی بۆ ژنان.
     وتیشی: هۆشیاری جیهانی لە گەورەیی ئەو هەڕەشانەی بەهۆی گۆڕانی كەش وهەوا بەهۆی گەرمبوونی زەوی و چۆڵبوون و وشكەساڵی دروست بووە جیهان روبەروی گرفت دەكاتەوە سەرەڕای هەموو ئەو ئاگاداریانەی كە زانایان و پسپۆڕانی ژینگە و كەشوهەوا لەلایەن گرووپە زانستی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەش و هەوای جیهانی دەیخەنەروو.
    ئاشكراشیكرد: پێویستی دارایی پرۆژەكان بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری ژینگە و پرۆژەكانی دارایی بە مەبەستی هاوسەنگكردن بە كەمكردنەوەی دووبارەكردنەوەكان و پشتگیریكردنی ڕێكخراوە نەتەوەیی و چالاكەكان بۆ گەیشتن بە دارایی كەش و هەوا بێت.
    وتیشی: بەشی تواناسازی ژنان كاردەكات بۆ ناساندنی تەركیزێكی تایبەت بەڕۆڵی ژنان بۆ پاراستنی ژینگە و مەترسییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لەستراتیژی نیشتمانی بۆ ساڵانی 2023-2030 .