نەزاهە بەهەدەردانی نزیكەی یەك ملیار دینار لەتەندروستی واست ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 11:57
  • +A -A

    بەغداد- INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد: نزیكەی یەك ملیار دینار لەسەر تەندروستی واست بەفیڕۆدراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەكە توانی لە دوو نەخۆشخانەی حكومی پارێزگای واست دەست بەسەر ئامێرە پزیشكییە دووبارەكراوەكاندا بگرێت، كە لە دەرەوەی پێداویستیانە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەهای ئامێرە دەستبەسەرداگیراەكان نزیكەی یەك ملیار دینارە.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەی دژە بەرتیل لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی واست، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەكانی فێركردنی كەرامە و زەهرای فێركاری لە شاری كوت، دوای ئەنجامدانی پشكنین و بەدواداچوون و كاری وردبینی توانی  دەستبگرێت بەسەر (24) ئامێری هەناسەدان (فنتلیتر)ی زیادە و لە كۆگاكانی دوو نەخۆشخانەكە دانرابوون، رونیشیكردەوە: كۆمپاینای (كیمیادیا) هەڵساوە بە كردنی ئامێری هەناسەدان بەبێ‌ ئەوەی داوای لێبكەن.
    راشیگەیاند: بەهای ئەو ئامێرانەی كە  كڕدراون و لە بەشی تەندروستی واست بەسەر بەشی دەرمانخانەدا سەپێندراون بە بڕی (955,383,000) دینارە.
    رونیشیكردەوە: كۆگاكردنی ئامێرەكان بە شێوەیەكی ناڕێك ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی خراپی كۆگاكە زیانیان بەركەوتووە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا دەستەی نەزاهە رایگەیاند: ئەركی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە پارێزگای میسان چاودێری ناعەدالی كرد لە گرێبەستی خۆراكدان كە لەلایەن بەشی تەندروستییەوە ئەنجام دراو، چونكە بەشی تەندروستی میسان گرێبەستی پێدانی خۆراكەكەی بۆ ساڵی 2020 لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت درێژكردەوە، بەبێ ئەوەی وەك تەندەر ڕایبگەیەنن.
    ئاشكراشیكرد: دوو تۆماری دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دوو فەرمانی دادوەری رێكخرابوون و پێشكەش بە دادوەرانی دادگای لێكۆڵینەوە كرا لەسەر كەیسەكانی نەزاهە لە واست و میسان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەرییان.