سەڵاحەدین - INA
لقی سەڵاحەدینی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: ئەو بڕە گەنمەی وەریگرتووە تائێستا 290 هەزار تۆنە، و ئاشماژەی بە دەستپێكردنی دابەشكردنی پارەی جوتیارانیش كرد.
ئەندازیار جاسم محەمەد جومەیلی بەڕێوەبەری لقی دانەوێڵەی سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی دانەوێڵە لە شوێنەكانی لقی سەڵاحەدین بەردەوامە، كە بریتین لە سایلۆی شرقات و كۆمەڵگەی دانەوێڵەی بێجی و كۆمەڵگەی دانەوێڵەی دۆر و عەلەم و سایلۆكانی تكریت و تووز و كۆمەڵە دانەوێڵەی سامەڕا.
تەئكیدیشیكردەوە: ئەو بڕەی كە لە دانەوێڵە وەردەگیراوە تا ئێستا گەیشتووەتە 290 هەزار تۆن و وتیشی: دابەشكردنی پارەی جوتیاران دەستی پێكردوەو دوایین بڕی 33 ملیار و 600 ملیۆن دینارە.