وەزارەتی كار سەبارەت بە داواكاریی لەخۆگرتن لە دەستەی چاودێری كەمئەندامان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 11:54
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە داواكاریی بۆ لەخۆگرتن لە دەستەی چاودێری كەمئەندامان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەی چاودێری كەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تێبینی ئەوەیان كرد، كە داواكارانی ئەلیكترۆنی بۆ لە خۆگرتوانی ساڵی 2019 لە فۆرمی ئەلكترۆنی نوێدا ناگرێتەوە، چونكە پێشتر تۆماركراون.
    ئاشكراشیكرد: ئەوان بە شێوەیەكی بەردەوام ئاماژە بە لیژنە پزیشكییە تایبەتەكان دەكەن و ئەولەویەتیان هەیە لە ئاماژەپێكردندا.
    رونیشیكردەوە: داواكردن بۆ خستنەناو ئیمتیازاتەكانی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2013 بەپێی فۆرمی ئەلكترۆنی نوێ بە خۆڕایی دەبێت لە ڕێگەی لینكی ئەلیكترۆنییەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە 30-6-2022 بڵاودكرێتەوە.