كشتوكاڵ رێوشوێنی پێشگرتن بۆ دوركەوتنەوە لە تای خوێنبەربوون دەگرێتبەر

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 11:06
  • +A -A

    بەغداد- INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: ڕێوشوێنی بەرگرتن بۆ خۆدورگرتن لە تای خوێنبەربوون لەكاتی نزیكبوونەوەی لەوەرزی قوربانیكردندا دەگیرێتە بەر.
    وتەبێژی فەرمی وەزارەت حەمید نایف لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرمانگەی ڤێتێرنەری كە تایبەتە بە كۆنترۆڵكردنی پەتا و نەخۆشییەكانی كاریگەری لەسەر مەڕوماڵات، لە ئامادەباشیدایە بۆ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان و وەرزی قوربانیكردن لەلایەن هاوڵاتیانەوە، و چەندین ڕێوشوێنی ڕێگریی گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی زیادبوونی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون.
    ئاشكراشیكرد: یەكێك لەو ڕێوشوێنانە ڕێگرتنە لە سەربڕینی ئاژەڵان جگە لە شوێنی تایبەت و مۆڵەتپێدراو و پێشتر دیاریكراو و پاك و پڕژاندنی ئەو شوێن و ئاژەڵانە بە دەرمانی دژە مشەخۆری (ماددەی دێلتای مسرین) بەلایەنی كەمەوە 14 ڕۆژ پێش سەربڕین و دابینكردنی بڕوانامەی تەندرووستی ڤێتێرنەری.
    راشیگەیاند: ڕێوشوێنەكانی تر كە ئامادەكاری وەرزی قوربانیكردن جێبەجێ دەكەن بۆ ڕێگرتنە لە جووڵەی ئاژەڵان لە ناوەوە یان دەرەوەی پارێزگاكان، مەگەر بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری هەڵبگرن و دووپاتی دەكەنەوە لە وەرگرتنی ماددەی دێلتا  بۆ ماوەی دیاریكراو.
    وتیشی: تیمی ڤێتێرنەری پێكهێنراوەو  شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵی زیندوو كە لەلایەن پارێزگاكانەوە دیاریكراوە بەسەردەكاتەوەو داواشی لە سەرجەمی ئەوانەی خاوەنەكان ئاژەڵن یان ئاژەڵ دەفرۆشن هاوكاری تیمەكانی ڤێتێرنەری بكەن و ئەو ڕێوشوێنانە جێبەجێ بكەن بەمەبەستی پاراستنی خۆیان و ئاژەڵەكانیان لە مەترسی تای خوێنبەربوون.