بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشنیازەكانی تایبەت بە هاوكاری دادوەریی لەگەڵ سەڵتەنەی عومان تاوتوێ كرد
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازیكرد لە حامید بن ئەحمەد عید روس باڵیۆزی عومان.
ئاشكراشیكرد: زێدان لەگەڵ باڵیۆزی عومان گفتووگۆیكرد لەبارەی پێشنیارەكانی هاوكاری دادوەریی لەنێوان هەردوو وڵادا.