بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، كاتژمێری كاركردن لە شوێنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە تاجیات دیاریدەكات.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆ لیوا تارق روبەیعی، فەرمانیدا دەوام لە شوێنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە تاجیات، بە تایبەتی دابەشكردنی (دانانی تابلۆكان) رۆژانی هەینی و شەممە لە كاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 8ی شەو دەوام بكرێت.