به‌غداـ INA
شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدولڵاهـ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه سه‌ردانی كۆماری ئازه‌ربێجانی كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاند" شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدولڵاهـ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له كه‌ریم شكوور محه‌مه‌د و محه‌مه‌د ره‌سول داخل و حامید ئه‌حمه‌د ساڵح گه‌یشته باكۆ پایته‌ختی كۆماری ئازه‌ربێجان.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له‌كارنامه و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی باكۆ و ئاماده‌بوون له‌كۆبوونه‌وه كراوه‌كانی تۆڕ په‌رله‌مانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن له‌جیهان.