نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار كەمێك دادەبەزێت

ئابوری
  • 29-06-2022, 09:56
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA 
    

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار له‌بۆرسەی عێراقی كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی.
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار به‌ 148000 دیناری عێراقی بووه‌، به‌ڵام كرینی 100 دۆلار به‌ 147900 دیناری عێراقی بووه‌. 
 پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕیاریدا كه‌نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی رێكبكرێته‌وه‌، نرخی كرینی دۆلار له‌وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشت به‌ 1450 دینار، به‌ڵام نرخی فرۆشتنی بۆ بانكه‌كان به‌ 1460 دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك دیاریكرا، و نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ هاوڵاتیان گه‌یشت به‌ 1470 دیناری عێراقی.