هەولێر - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی ماتەمینی نیشتمانی بۆ سەرجەم زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكان راگەیاند، بڕیاریش دراوە سەرجەم رووداو و چالاكییە زانستییەكان رابگیرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە " ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریكاری وەزیر، ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكان، راوێژكاران، بەڕێوەبەری گشتی، فەرمانبەران، و مامۆستایان، مەراسیمێكی ماتەمینی "بۆ شەهیدكردنی د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێژی زانكۆی سەڵاحەدین لە بەشی یاسا، و دكتۆر ئیدریس حەمەخان، پرۆفیسۆری كۆلێژی ئەندازیاری هەمان زانكۆ".
بە وتەی وەزیری خوێندنی باڵا، زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكان ڕاسپێردراون بۆ دابەزاندنی ئاڵای وەزارەت و زانكۆكان، و دامەزراوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، هەروەها ڕاگرتنی سەرجەم چالاكییە زانستییەكان و مەراسیمەكانی دەرچوون بەگشتی زانكۆی حكومی و ئەهلی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.