بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان داوای لە بەریتانیا كرد ئاسانكاری بكات بۆ ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو وڵاتە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانان، لەگەڵ مارك براسیۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، و شاندی یاوەری كۆبووەوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە ساحر عەبدولكازم بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاریی نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، تاوتوێی پەرەپێدانی بوارەكانی هاوكاریی دێرینی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرا لە ئاستە جیاوازەكاندا، لەوانە ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان و گەشەپێدان .
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوو لایەنەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك پرسیان تاوتوێ كرد كە پەیوەست بە لایەنە ئابوری و وەبەرهێنانەكان، لەوانە رێكارەكانی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاكانی بەسرە و ئەنبار و بابل كە لەلایەن قەرزەكەی بەریتانییەوە پارەی بۆ دابیندەكرێت هەروەها هەردوو لایەن باسیان لە هاوكاری هاوبەش كرد لە چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەبوون، و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەڕانەوە كاری خۆبەخشانە بۆ هەموو ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، هەروەها هاوكاری لە پەیوەندی لەگەڵ پلاندانانی خێزان.
بەتال جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا لە ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییە جیهانییەكانی پەیوەست بە خۆراك و وزە كردەوە، ئاماژەی بە هەوڵەكانی وەزارەتەكەی بۆ گەڕاندنەوەی سیستمی ئاڵوگۆڕی فێربوون و خوێندن بۆ خوێندكارانی عێراقی بۆ خوێندن لە زانكۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان، لەنێویاندا زانكۆكانی بەریتانیا.
ناوبراو داوای لە "لایەنی بەریتانی كرد بۆ ئاسانكاری لە ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ بەریتانیا.
بە پێی راگەیندراوكە ڕیچاردسۆن ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ لایەنی عێراقی لە بوارە جیاوازەكاندا دووپات كردەوە، جەختیشی كردەوە كە عێراق گرنگییەكی زۆری لەلایەن شانشینی یەكگرتوو وەردەگرێت.