وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران گرنگترین بڕیارەكانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەت ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 18:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: كە ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 169 ملیار دیناری بۆ دامەزراندنی كەسانی پسپۆڕی تەندروستی تەرخانكردوە.
    نازم لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو رایگەیاند: حكومەت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بارودۆخێكی نائاساییدا تێپەڕیوە.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 169 ملیار دیناری بۆ دامەزراندنی كەسانی پسپۆڕی تەندروستی تەرخانكردووە، وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا كە دەرچووە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا دابمەزرێنێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ گواستنەوەی وانەبێژان و بەڕێوەبەران و كرێی رۆژانە و خوێندنەوەی پێوانەیی بۆ بڕیاری 315 .
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا بڕی 45 ملیۆن دۆلار وەزارەتی تەندروستی بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری چاودێری وردی لە دایكبوون تەرخان بكات، هاوكات باسی لەوەشكرد: كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە گومرگی هاوردە بسەپێنێت بۆ پاراستنی بەرهەمی نەتەوەیی.