بەغداد - INA
سەرۆكایەتی كۆمار ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە هەڵوێستی سەرۆك بەرهەم ساڵح جێگیرەو پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین دەكات.
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ماوەی رابردودا سەرۆكایەتی كۆمار پڕۆژەیاسای (بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنست)ـی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بەدەستگەیشت، بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی دەركردن و پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە لەسەر بنەمای رێكارە یاسایی و دەستورییەكان كە سەرۆكایەتی كۆمار لە هەر پڕۆژەیاساكەدا پەیڕەوی دەكات كاتێك لە پەرلەمانەوە بۆی رەوانە دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار فەرمانیكرد بە مامەڵەكردن لەگەڵ پڕۆژەیاساكە لەسەر ئەو بنەمایەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەوانەكراوە بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەبێت، بۆیە یاساكە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكراوەتەوە و خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق هەروەك ئەوەی ناسراوە، هەوڵوێستەكانی نەگۆڕن پەیوەست بە پرسی فەڵەستین و پشتیوانی بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەكان بۆ گەلی فەڵەستین، و ئازادی نیشتیمانەكەیان لە ژێر دەسەڵاتی قەوارەی زایۆنیست.
رونیشیكردەوە: سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لەسەر پشتیوانی پرسی فەڵەستین و مافی گەلەكەی، ئەو هەڵوێستەشی لە ناوەندە نێودەوڵەتی و نیشتیمانییەكان و لەكۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دوپاتیكردوەتەوە.