نەزاهە لەدیالە كۆنترۆڵی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و خراپ بەكارهێنانی خانوبەرەی دەوڵەت دەكات

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 17:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: دوو كارمەند بەهۆی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی لەڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و هەروەها دەست بەسەرداگرتنی موڵكەكانی دەوڵەت لەپارێزگای دیالە دەستگیركراون.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە چوار دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامدا، كە سێ ئۆپەراسیۆنی جیای لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەعقوبەی تێدابوو.
    ئاشكراشیكرد: دەستگیركردنی (5) كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكە، بۆ جێبەجێنەكردنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژی دەستدرێژیكەران لەسەر موڵكەكانی شارەوانی دەگەڕێتەوە.
    راشیگەیاند: لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا 16 دوكانی شارەكە بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستە درێژخایەنەكانیان دەستیانبەسەردا گیراوە.
    رونیشیكردەوە: لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا تیمەكە توانی (4) كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر (12) ئۆتۆمبێلی كرێ و كارگەی بلۆك، تەئكیدیشیكردەوە: كە فەرمانبەران ڕێكاری یاساییان نەگرتوەتەبەر بەرامبەر بە كەسانی خاوەن هێز و پێشێلكارییەكان و لەگەڵیان كۆبونەتەوە لە نەدانی ئەو كرێیەی كە لەلایەن ئەوانەوە دراوە.
    جەختیشیكردەوە: لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی سێیەمدا دەستكاریكردنی (8) مامەڵە لەسەر هەڵسەنگاندنی پلانەكانی زەوی نیشتەجێبوون لە شارەوانی بەعقوبە بە پێی بڕگەكانی ماددەی (25) یاسای فرۆشتن و كرێی موڵكی دەوڵەت ژمارە (21ی ساڵی 2013) دەستی بەسەردا گیرا، وتیشی: دەستكاریكردنەكە ئەوە بوو كە شارەوانی زەوییەكەی بە نرخێك خەمڵاند كە بە بەها ڕاستەقینەكانی نەبەخشراوە.
     فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە راشیگەیاند: دواین ئۆپەراسیۆن كە لەفەرمانگەی پارێزگای دیالە ئەنجامدراو تێیدا دەركەوت كە ئەندازیارێك كاردەكات لەسەر پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەشاری بەعقوبە كاری خۆی لەبەشی ئەندازیاری نیشتەجێكردن قۆستوەتەوە.
    رونیشیكردەوە: تۆماری دەستبەسەرداگرتنی ئۆپەراسیۆنەكان كە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری ئەنجامدرابوو، لەگەڵ تۆمەتبارەكە لە دۆسیەی نەزاهە رێكخرا و پێشكەش بە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە كرا، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.