تەندروستی: یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆلێرا لە كەركوك تۆماركرا

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 16:38
  • +A -A

    بەغداد - INA 

    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: 17 حاڵەتی نوێی كۆلێراو تۆماركراو یەكەم حاڵەتی مردنیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە لە كەركوك تۆماركراوە. 
    وتەبێژی وەزارەت سەیف بەدر لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، دەڵێت: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا وەزارەت 17 كەیسی نوێی كۆلێرای تۆماركردووە و كۆی گشتی ژمارەكانیش بۆ ساڵی 2022 گەیشتە 76 حاڵەت.
    ئاشكراشیكرد: ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركوك یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆلێرا لە تۆماركراوە.