وەزارەتی تەندروستی: 2212 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 16:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە، تۆماركردنی 2212 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە سەرەتاسەری وڵاتدا رادەگەیەنێت.
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 2212 حاڵەتی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراوە، و 594 كەسیش چاكبوونەتەوە، هیچ حاڵەتێكی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 13451 كەس بووە.