بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند : بودجەی پێویست بۆ دەستپێشخەرییەكانی گەشەپێدانی بۆ 18 ترلیۆن دینار بەرزكردووەتەوە.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : ئەو بودجەیەی كە پێویستە بۆ دەستپێشخەریی گەشەپێدان بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیاردراوە بڕە داراییەكانی بەرزبكرێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە 18 ترلیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم زیادبوونە لە بڕە پارەی تەرخانكردنی داراییدا لە وەڵامی ئەو سەركەوتنانەیە كە بەدەست هاتوون لە دەستپێشخەرییەكانی گەشەپێدان كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە دەستیپێكردووە لە دابینكردنی دارایی پڕۆژە جۆراوجۆرەكانی كەرتی تایبەت و قەرزی خانووبەرە و ئاماژەی بەوەشدا : كە ئەم زیادبوونە دەبێتە هۆكار دەبێت بۆ دابینكردنی دارایی و پڕۆژەكانی گەشەپێدانی ئابووری و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی بێكاری لەڕێگەی دابینكردنی هەلی كار، هەروەها بەشداریكردن لە پشتگیریكردنی هەوڵە جیاوازەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
جێگای ئاماژەیە كە جزدانی وەبەرهێنانی بانكی ناوەندی عێراق نوێنەرایەتی پشتیوانییەكی ڕاستەقینە و هاندانە بۆ گەشەی ئابووری لەگەڵ هەوڵە جیاوازەكانی حكومەت.