هەولێر ـINA
نێچیرڤانی بارزانی سەڕۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ کوشتنی ڕاگری کۆلیژی یاسا و مامۆستای کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین کە ئەمڕۆ بەدەستی قوتابیەکی زانکۆی سۆران کوژران، پەیامێکی نیگەرانی و هاوخەمی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەڕۆکی هەڕێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند. ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئهمڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵتهزێن.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. له خوای مهزن داواکارم گیانیان بخاتە بەر بهزیی و میهرهبانیی خۆی و سهبووری به خانهواده و کهسوکاریان ببهخشێت.