رافیدەین دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی قەرز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 14:58
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە بانكی رافیدەین دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەكانی قەرز بۆفەرمانبەران و لقەكانی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی قەرز بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بازاڕەوە، كە لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی بەخشین بەپێی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان كە داواكاری بۆ پێشینەكان لەڕێگەی لقەكانی بانكی لە بەغدا و پارێزگاكان پەرش و بڵاوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تائێستاش لقەكان داوای مامەڵەی بانگەشە بۆ پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان وەردەگرن.