میسان : سێ ڕێنمایی بەرگری شارستانی بۆ خاوەن كۆگا بازرگانییەكان

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 14:12
  • +A -A

    میسان - INA- شەزا ئەلسودانی
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی میسان سێ ڕێنمایی بۆ خاوەن كۆگا بازرگانییەكان دەركرد بۆ كەمكردنەوەی ئاگركەوتنەوە.
    بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی میسان لیوا رەبیع دینار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە میسان هەڵمەتێكی لێدوانی لەسەر ئەو كۆگایانە دەستپێكرد كە پێشێلی مەرجەكانی بیناسازی و سەلامەتی و خۆپاراستن دەكەن كە دەكەوێتە ناوچەكانی نیشتەجێبوون.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : خاوەن كۆگاكان ئاڕاستە كران بۆ شێوازی دروستی هەڵگرتنی كەرەستە و دووركەوتنەوە لە هەڵگرتنی هەڕەمەكی، هەروەها پابەندبوون بە مەرجەكانی سەلامەتی و ئاسایش لەكاتی جێگیركردنی ئاگركوژێنەوە لەو كۆگایانەدا.