كار : مووچەی كرێكارانی گرەنتییە و جەژنانەی100 هەزار دیناری ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوكردنەوەی موچەی خانەنشینكراوی بیمەكراوی بەغدا و پارێزگاكان بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بە بۆنەی بەرەكەتدارەوە دیارییەكی 100 هەزار دیناریان پێدەدرێت لەجەژنی قوربان.
    بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، خلود حەیران ئەلجابری، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەوەكالەت سالار عەبدولسەتار ، موچەی خانەنشینكراوی گرەنتی لە بەغدا و پارێزگاكانی بۆ مانگی تەمووزی 2022 خستەگەڕ، هەروەها دیارییەكەیان پێدەدەن بە بڕی 100 هەزار دینار.بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتییەكە سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە مووچەی كرێكارە خانەنشینە بیمەكراوەكانی تەواو كردووە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022ەوە دەست پێدەكرێت.