بەغداد/ INA- نور ئەلزیدی
ئەمڕۆ سێ شەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان پێکهێنانی لیژنەیەکی ئاشکرا کرد کە لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانی گەڕاندنەوەی گرێبەستە ھەلوەشێندراوەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ خزمەت دەکات.
لەو بارەیەوە " یاسر ئەسکەندەر" ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە میکانزمی گرێبەستە هەڵوەشاوەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و خزمەتی ئەو ساڵانە دەگەڕێننەوە کە بڕیاری گەڕانەوەیان دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەی گرێبەستە هەڵوەشێنراوەکان لە وەزارەتی بەرگریدا بە 30 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت کە کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێت.
ھەروەک ئاماژهی بهوهشدا كه "فایلهكهی هاوپێچی بڕگهی (ج)ە و ئهو كهسانهی دهستیان لە كاركێشاوەتهوه یان گرێبهستهكانیان ههڵوهشێنراوهتهوه نزیكه له یهكلاكردنهوهیە له وهزارهتی ناوخۆ.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست