بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوە جەختی لە گرنگیدان بە توانای نەرم لە کاری دیپلۆماسی کردەوە چونکە ڕێگای بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتە.
به گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەت کە به ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA) گەیشتوە و تیایدا ھاتوە " وەزیری دەرەوە لەوتارێكدا له میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ كادیرانی دیپلۆماسیدا رایگەیاند کە پێویسته له كاره دیپلۆماسییەكانماندا گرنگی به سەرچاوه كانی هێزی نه رم بده ین لە ناوخۆ و لە نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، چونکە ڕێگای ئێمه‌یه بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له عێراق، به شێوه‌یه‌ک که رەیرەوی دیموکراسی به‌رز بکاته‌وه وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.