بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە"دادوەر فائیق زیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و " سالار عەبدولسەتار" وەزیری داد گفتوگۆیان کرد لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی داگیرکردنی خانووبەرەی هاوبەش.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فائیق زەیدان، پێشوازی لە سالار عەبدولسەتار وەزیری داد کرد".
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە کە هه‌ردوولا باسیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داگیركردنی خانووبه‌ری هاوبه‌ش كردوە له نێوان دادگا و ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیانەی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادن.