بەغداد/ INA- وسام ئەلملا
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دوو ڕێنمایی دەركرد سەبارەت بە بەدواداچوونی کۆنترۆل و بازگەکان و بوونی فەرماندەكان لە سەرۆكی یەکەکان .
عەقید "عەباس حەمید ئەلمەفرەجی " بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،بەدواداچوون لەسەر بازگەکان دەکات ، هەروەها پێویستی ئامادەبونی فەرماندەکان لە هەموو ئاست و بەشەکانیان بۆ بەدواداچوونی پێشێلکارییە تاکەکەسییەکان کە لەلایەن هەندێک ئەندامانەوە ئەنجادراوە "
راشیگەیاند کە : "ڕێنماییەکان بەردەوامن لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی بێزاریان و مامەڵەیەکی باش.
وتیشی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەردەوامە بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی پایتەخت و بەتایبەتی پشتێنەی ئەمنی بەغدا بە کاراکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کۆنتڕۆڵە هاوبەشەکان بۆ بەدواداچوونی گروپە تیرۆریستییەکان و لەیاسا دەرچوەکان.
ھەروەک وتیشی: "بەغدای پایتەخت لەم چەند مانگەی دواییدا شاهیدی سەقامگیری ئەمنی ڕوون بووە، بەتایبەتی دوای مامەڵەکردن لەگەڵ چەندین ئامانجی تیرۆریستی و وشککردنی سەرچاوەکانیان"