وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسە و سەرەخۆشی لە ئوردن دەکات بەهۆی رووداوەکەی بەندەری عەقەبە

سیاسی
  • 28-06-2022, 11:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە شانشینی هاشمی ئوردن کرد سەبارەت بە ڕووداوی بەندەری عەقەبە.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە" بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە برایان لە شانشینی ئوردنی هاشمی تووشی بوون، دوای کەوتنەوەی قوربانیانی لە ڕووداوی بەندەری عەقەبە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی.
     بەم بۆنەیەوە وەزارەتی دەرەوە "سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی شانشینی ئوردنی هاشمی دەکات، و جەخت لەوەدەکاتەوە کە "عێراق لەگەڵ براکانیدا لە دۆخی نالەباری ئەواندا وەستاوە.