بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی، کەش وهەوای ڕۆژانی داهاتووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دابەزێت.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە کە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرز دەبێتەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشكردوە کە كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان دەگۆڕێت بۆ تۆزاوی، هاوكات كەش وهەوای ناوچەکانی باكوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم ، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات .
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە، هاوکات کەشوهەوای باشووریش تۆزێکی سووکی لەگەڵ دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ئاسمان ساماڵ دەبێت ، و لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش لە تۆزێکی سووکەوە دەبێتە ساماڵ ، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست کەمێک دادەبەزێت، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باکوور و باشوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە خوارەوە خشتەی كەش و ھەواو و پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و چوارشەممە و ڕۆژانی داهاتوو ھێماکراوە :-