عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەزای دوز خورماتوو

ئەمنی
  • 28-06-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنی وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی "لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری"  جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ قەزای دوزخورماتوو ڕاگەیاند.
     فەرماندەییەکە  لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: " وەفدی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم لیوا "عەبدولئەمیر ئەلشەمری" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەیاوەری فەرماندەی هێزی زەمینی، لیوا روکن "  قاسم ئەلمحمدی"فەرماندەی فیرقەی پەرپەچدانەوەی خێرا و ژمارەیەک سەرکردەی ئەمنی پێکھاتبوو.
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ پشكنینی یه‌كه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌ له‌ یەکەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوز خورماتوو و به‌دواداچوونی هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كان و به‌دواداچوونی پاشماوەی چه‌ته‌ تیرۆریستییه‌كانی داعشە .