نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئەمرۆ بەجێگیری مایەوە

ئابوری
  • 28-06-2022, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق جێگربونی بەخۆیەوە بینی.
     نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار  و 100 دینارە و نرخی کڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار دینارە مامەڵەی پێوەکراوە.
     پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدابوو کە دەستکاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکات، بەوپێیەی نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکراوە ، و نرخی فرۆشتنی بە بانکەکانیش  بە 1460 دیناره دانراوە ‌، ھاوکات نرخی فرۆشتنی به‌ هاووڵاتیانیش بە ‌ 1470 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریکراوە.