بەدواداچون/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە , ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر "پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ئۆکرانیا دەبێت.
سەرچاوەی رەسمی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای کیڤە، کە ڕاپۆرتی لەسەر چڕبوونەوەی هێرشە موشەکییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو کردۆتەوە، کە لەنێویاندا لە شاری کرێمنشوک.
پێشتر دیمیتری بۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە دۆخی کرێمنشوک لە ئیستفزازی بوتشا دەچێت.