خوێندكارێك دوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كوژێت

ئەمنی
  • 28-06-2022, 11:56
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ خوێندكارێكی زانكۆیی سۆران مامۆستایه‌كی زانكۆیی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ناوی دكتۆر ئیدریس رفاندووه‌ و كوشتووه‌ و دواتر هاتووه‌ ته‌قه‌ له‌راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كردووه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا راگره‌كه‌ له‌دوای به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت گیانی له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها پاسه‌وانێكی راگری كۆلیژی یاساش برینداركران".
    دكتۆر محه‌مه‌د تاهیر محمه‌د سه‌عید راگری كۆلیژی ئه‌ندازیاری له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" ئه‌و قوتابیه‌ قوتابی زانكۆی سۆرانه‌ و دیاره‌ كێشه‌یه‌كی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دكتۆر ئیدریس عیزه‌ت كه‌ مامۆستایه‌ له‌زانكۆی سۆران و ئه‌مڕۆ ئه‌و قوتابیه‌ هاتوو دكتۆر ئیدریس عیزه‌ت حه‌مه‌خان مامۆستا له‌كۆلیژی ئه‌ندازیاری له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كوشتووه‌ و دواتر چووه‌ ته‌قه‌ له‌راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین د. كاوان ئیسماعیل كردوه‌ وله‌ئه‌نجامیدا به‌سه‌خته‌ی برینداری كردووه‌ پاشان گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ته‌قه‌ له‌یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی ئه‌م راگره‌شی كردووه‌ وبرینداری كردووه‌.