بەغدا - INA
بانكی ڕەشید خستنەبازاڕی كارتێكی نوێی بانكیی بۆ كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی ڕاگەیاند.
فەرمانگای راگەیاندی بانكی ڕەشید لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایانگەیاندووە، كە "وجبەیەكی نوێ لە پێشەكی كارتی بانكیی (3) دوو هێندەكردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان دەستیپێكردووە"، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بڕە پارەیەی پێشتر باسكراوە دەتوانرێت بەدەستی بهێنرێت لەلایەن ئەو كەسانەی كە مووچەكانیان لە (یەك ملیۆن) دیناری عێراقی زیاترە.” بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و (٧٥٠) هەزار دینار بۆ فەرمانبەران.
ڕوونیشی كردەوە، "داواكارییەكە لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی بانكی ڕەشیدەوە دەكرێت جەختیشی كردەوە كە "هەركەسێك پێشینەی پێشووی هەبێت دەتوانێت داوای كارتی بانكیی بكات و (3) هێندەی مووچەكە وەربگرێت.