بەغدا - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پرسە و سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم بن حوسێن و گەلی ئوردن كرد بۆ رووداوەكەی بەندەری عەقەبە.
كازمی لە راگەیندراوێكی هاوخەمیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت رایگەیاند، "سەرەخۆشی و هاوسۆزی قووڵی خۆمان ئاراستەی پاشای شانشینی هاشمی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەم بن حوسێن گەلی ئوردن، لە كەوتنی قوربانیانی ڕووداوی بەندەری عەقەبەوە داوای لە خوای گەورە كرد كە قوربانیەكانی بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و بریندارەكان چاكببنەوە و سەبوری كەس و كاریان قوربانیان بداتەوە
ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەروەها بە قووڵترین وشەی هاوسۆزی و هاوبەشكردنی خەم و دوعا بۆ سەبر و دڵنەوایی، ئاراستەی خێزان و ئازیزانیان دەكەین".