بەغداد/ INA - نەسار ئەلحاج
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ راسپاردەیەکی تایبەتی بە هاوردەكردنی كەلوپەل ئاشكراكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دیاریكردنی نرخی بەرهەمەكان بەندە بە یەك فاكتەرەوە.
"میثاق عەبدولحسێن" بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "بڕیاری ھێنان و رێگریکردن لە هاوردەکردن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت. رشیگەیاند" کە وەزارەتی کشتوکاڵ راسپاردەی رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن دەکات بە شێوەیەک کە گەرەنتی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بکات و کاڵاکان بە بەردەستبکات بە نرخێک کە کێبڕکێ مسۆگەر بکات و ڕێگری بکات لە بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان.
وتیشی "کە چاوەڕوانی پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
"عەبدولحسێن " جەختی لەوە کردەوە، کە "بەرهەمی ناوخۆیی پێویستی بە پاراستنی بەردەوام ھەیە بۆ پاراستنی وزەی هەزاران کرێکار لەم کەرتە کشتوکاڵیەدا.
ھەروەک وتیشی "بڕیاری دانانی نرخەکان پەیوەستە بە کۆنترۆڵی نرخەکانی جیهانەوە.
ئاشکراشیکرد کە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم خەریکە کۆتایی دێت.