بەغداد/ INA- مەحەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن بۆ ئاستەکانی ناوەندی بڵاوکردەوە.
"عادل ئەلبسیسی"بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆگرامەکانی خوێندندا نەکراوە، بەڵام لە هەندێک بابەتدا پێداچوونەوە کراوە، ئەویش لە ئەنجامی پشت بەستن بە وۆرک شۆپ و خولی راهێنان".
بریکاری وەزارت راشیگەیاند کە ، "پرۆسەی پێداچوونەوە تەنها پۆلەکانی یەکەم و دووەمی ناوەندی ئینگلیزی لەخۆگرتبوو، هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە بیرکاریدا نەکراوە.
پێشتر وهزارهتی پهروهرده وادهیەکی بۆ راگهیاندنی ئهنجامی تاقیكردنهوهكانی قۆناغی سێیهمی ناوەندی بۆ خولی دووەم دیاری كردبوو.
"عادل ئەلبسیسی" ئاشکراشکرد " کە کاتێکی دیاریکراوە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی قۆناغی سێی ناوەندی لە ماوەی 15-20 رۆژە.
ئاماژهی بهوهشكرد، "وادهی راگهیاندنی تاقیكردنهوهكانی خولی دووهم بۆ قوتابخانهی سێیهمی ناوەندی دوای راگهیاندنی ئهنجامی خولی یهكهم دەبێت.
شایانی باسە قوتابیانی پۆلی سێی ناوەندی لە 20ی حوزەیران تاقیکردنەوەی کۆتاییان ئەنجامدا ، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ چەند ڕۆژێک دواخران بەهۆی دزەکردنی پرسیارەکانی وانەی بیرکارییەوە.