بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەرکردنی فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانی دیوانییە ڕاگەیاند" بەهۆی ئەو سەرپێچیانەی کە لە ئەرکەکانی کردوویەتی.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکە، لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییەی تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، فەرمانی بانگهێشتكردن و لێکۆڵینەوەی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانی دیوانییە دەركردووە، بەهۆی ئەو زیادەڕۆییەی کە لە نرخی دانانی ستوونی ڕووناکی لە شەقامی دەستەی وەبەرهێنان لە پارێزگاکەدا ئەنجامدراوە، بە بەهای (50,000,000) دینار.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،کە "دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) ساڵی ١٩٦٩ ئەو فەرمانەی دەرکردووە.
ھاوکات پێشتر فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەدژی ژمارەیەك لە بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای دیوانییە دەرکراوە ، بەھۆکاری پاشخانی سەرپێچی و بەهەدەردانی سامان و پارەی گشتی دەوڵەت ، لەوانە دەرکردنی فەرمان لە دژی بەڕێوەبەری ژمێریاری شارەوانییەکان و سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەرپرسی کرێی خانوو و ڕووپێوی ، بەھۆیی دەستکاریکردن لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن و نرخی کرێی یەکێک لە خانووبەرەکانی ناو پارێزگاکە.