ھەولێر / INA
لەڕاگەیندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستاندا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ھاتوو تیایدا ھاتوو کە ، پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (١)ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢٩.
ھەر لەراگەیندراوەکەدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی تیدا روونکراوەتەوە کە دەنگدانە لەسەر ئەم پرۆژە یاسانەی کە لەخوارەوە ئاماژەی بۆکراوە :-
١ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨).
ھاوکات ئاشکراشیکردووە کە دەنگدانەکە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت .