بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عوسمان ئەلغانمی" وەزیری ناوخۆ رێنمایی سەبارەت بە ناردنی لیستی ئەو ئەفسەرانەی کە پلەبەرزکردنەوەی مانگی تەمموز دەیانگرێتەوە بۆ فەرمانگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "عوسمان ئەلغانمی " ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەركردەی ئەمنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی کە پلەبەرزکردنەوەکە دەیانگرێتەوە لە خشتەی مانگی تەمموزی داهاتوودا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە" وەزیزی ناوخۆ " پێداچوونەوەیەکی گشتگیری لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا بۆ پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان
لە هەمان کاتدا جەختی لە وەردبینی لیستەکە کردەوە سبارەت بەکەسی ناشایستە و دانانی کەسی شایستە بەپێ بڕیارەکە .
غانمی ستایشی "هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی ناوخۆی کرد کە لە ماوەی پێشوودا کردوویانە لە دادپەروەری بەرامبەر بە خەڵکی ئەم دامەزراوە ئەمنییە ئەنجامیانداوە .
ئەلغەنیمی رێنمایدا کە بەپێی ماوەی یاسایی لیستەکان رەوانەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بکرێت بۆ پەسەندکردنی.