بەغدا - INA - سەنا ئەلبدیری
ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەگەیشتوونەتە چارەسەر سەبارەت بە كاندیدی سەرۆك كۆمار، هاوكات دیارترین سیناریۆ لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكەدا دەخاتەروو.
"شەریف سلێمان " پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "تائێستا گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە سەبارەت بە كاندیدی سەرۆك كۆمار"ئاماژەی بەوەدا كە تا ئێستا نەگەیشتوینەتە قۆناغی چارەسەر یان ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار.
وتیشی"كۆبوونهوه و گفتوگۆكان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان بهردهوامه و گهیشتوونهته لێک تێگەیشتنی زۆر باش.
ھەروەک وتیشی" دواین سیناریۆ بریتییە لە چوونە ناو دانیشتنی پەرلەمان بەکاندیدی جیاوە "راشیگەیاند کە بڕیاری كۆتایی لەسەر دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق دەمێنێتەوە.
ھاوکات پێشتر "فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پشتڕاستی کردبووەوە کە ناونانی سەرۆکی کۆمار تا ئێستا پێشێلکردنی دەستوورییە بەھۆی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی ، لە هەمان کاتدا وتی کە هەندێک لایەن وەک ئامرازێک پەنایان بردۆتە بەر دادگای فیدراڵی.
زەیدان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەلسەباح، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بڵاوی کردەوە وتی " زۆر پێشێلكاریی دەستوور روویانداوە و تائێستاش بەردەوامن، گرنگترینیان تێپەڕاندنی ماوەی یاساییە بۆ ناونانی سەرۆك کۆماری نوێ.
وتیشی "هەندێك لایەن پەنایان بردۆتە بەر دادگای فیدراڵی وەك ئامرازێك بۆ دەركەوتن لە میدیا، بەجۆرێك پەنا دەبەنە بەر تانەدان لە هەر بڕیارێك یان یاسایەك، تەنانەت ئەگەر لە دەسەڵاتی دادگاشدا نەبێت.
سەبارەت بە لایەنی یاساییش ،زێدان جەختی لەوە کردبویەوە کە “بەبێ سزایەک بۆ پێشێلکردنی دەقێکی دەستووری یان یاسایی دیاریکراو، ئەو پێشێلکارییە دەبێتە ڕێکارێکی ڕەوا و دووبارەبووەوە یان ڕەفتارێک لەسەر بنەمای ڕێساکە (لە سزادانی پێشێلکردنی یاسا).
سەرۆکی دادگای باڵا ” تۆمەتەکانی سەر دەسەڵاتی دادوەری کە بەسیاسی کراوە،بەتۆمەتی ھەڵە ناوبرد .
ھەر لەو چاوپێکەوتنەی رۆژنامەی ئەلسەباحدا زێدان ڕوونیکردەوە، "ئێمە خۆمان لە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی کەسانی میدیاکار بەدوور دەگرین، لەبری ئەوە فەرمان بەپێی یاسا دەردەکەین.
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان، زەیدان رایگەیاندبوو کە " هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، کاتێک دادگا بەدواداچوونی بۆ ڕاستییەکانی دۆسیەکە کرد، بۆی دەرکەوت کە وەزارەت و کۆمپانیای نەوت لەڕووی دەستوورییەوە مافی ئەو داوایەی هەبوو کە لەلایەن خۆیەوە پێشکەشی کردبوو، بۆیە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرچوو.
لەبارەی رووداوی ناكۆكی خێڵەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند:ناکۆکی خێڵەکان گۆڕاوە بۆ دیاردەیەكی نەرێنی كە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی لە دۆخی ئەمنی و تێكچوونی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی.