بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی 18 شوێن و 320 تانکی سووتەمەنی راگەیاند کە مەبەست لێی هەڵگرتن و قاچاخ بوون لە چوار پارێزگادا.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە ڕایگەیاندووە، "ھێزێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت، توانیویانە دەست بەسەر 7 تانك و 18 شوێندا بگرن كە ئامادە كرابوون بۆ هەڵگرتن و بەقاچاخبردنی وەرگیراوی نەوت، لەنێویاندا 320 تانکی سووتەمەنی بە توانای جیاواز کە نزیکەی 59,425 لیتر بەنزینیان تێدایە، و پێکھاتبوو لە 28,950 لیتر نەوتی سپی،و ھەروەھا سێ قاچاخچیش لەگەڵی دەستگیرکراون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە لە پارێزگای بابل ھێزێکی دەزگاکە توانیان دەست بەسەر دوو تانکدا بگرن کە ٨ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی ھەڵگرتبوو .
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ھێزەکانی دەزگاکان 8 تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە بازرگانی نەوتدا کاردەکەن، هەروەک دەستیان بەسەر 5100 لیتردا گرت .
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە دەستگیراکراون پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی لای دادوەر کراوەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەریان و رووبەرووکردنەوەیان بەرامبەر بەیاسا و کەڵ پەلە دەستبەسەرداگیراوەکانیش رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.